مۆڵه‌تى دامه‌زراندنى هه‌شت حزبى نوێ په‌سند كرا
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى كۆمسیاران له كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 31/ 5/ 2017 ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یان مۆڵه‌تى دامه‌زراندنى 8 حزبی نوێی په‌سند كرد.
حزبه په‌سندكراوه‌كان، بریتین له : به‌ره‌ى توركمانى عێراقی، توركمان ئیلی، به‌ره‌ى فه‌یلی، حزبى نه‌هزه‌ى گه‌نجان (عز)، حزبى وهفدى عێراقی، گردبوونه‌وه‌ى ئاشتى دیموكراسى و بزووتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌یی توركمانى له‌گه‌ڵ حزبێكى كوردستانى.
گوڵشان كه‌مال، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى كۆمسیارانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان، ڕای گه‌یاند :" ئه‌و حزبانه‌ى مۆڵه‌ته‌كانیان په‌سند كرا، هه‌موو ڕێكار و مه‌رجه‌كانى كۆمسیۆنیان تێدا بوو، كه به‌پێی یاسای حزبه سیاسییه‌كان دیاری كراون و له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه ده‌ركراوه"
bas news-
