په‌نتاگۆن: دواى داعش مه‌ترسى شه‌ڕى میلیشیا شیعه‌كان و پێشمه‌رگه هه‌یه
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكا (په‌نتاگۆن) هۆشدارى ده‌دات له‌وه‌ى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى هه‌ژموونى خۆیان به‌سه‌ر ناوچه‌كانى مووسڵ، فراوان ده‌كه‌ن، مه‌ترسى هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕ له‌نێوان شیعه و كورد به دوور نازانێت.
په‌نتاگۆن جه‌خت ده‌كاته‌وه، كه ئه‌و میلیشیانه ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌غدا و له مووسڵ نه‌مێننه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له نێوان شیعه و كورد درووست نه‌بێت_ وه‌ك ڕۆژنامه‌ى (واشنتۆن تایمز) له‌سه‌ر نووسینێكى جیف دیڤیس، گوته‌بێژى په‌نتاگۆن، گواستوویه‌تییه‌وه.
گوته‌بێژى په‌نتاگۆن، هۆشدارى ده‌دات، كه مانه‌وه‌ى میلیشیا شیعییه‌كان له ناوچه‌كانى مووسڵ، ده‌بێته هۆى به‌ریه‌ككه‌وتنیان له گه‌ڵ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه. له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیشدا ڕوونیكرده‌وه، كه مه‌ترسى ههڵیرسانى شه‌ڕ له‌نێوان میلیشیاكانى حهشدشى شه‌عبى پێشمه‌رگه هه‌یه.
دانى به‌وه‌شدا نا، كه شه‌ڕى مووسڵ پێویستى به هه‌موو هێزه سه‌ربازییه‌كان هه‌یه، به‌ڵام كۆتاییهاتنى شه‌ڕى دژ به داعش له مووسڵ، پێویستى به‌وه هه‌یه به‌غدا به ڕۆڵى خۆى هه‌ڵبستێ و ڕێگه له به‌ریه‌ككه‌وتنى شیعه و كورد، بگرێت.
bas news-
