میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى كارێكى نامرۆڤانه‌ى دیكه تۆمار ده‌كه‌ن
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی "ئه‌بو عزرائیل"، سه‌ركرده له میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبی، بڵاو ده‌بێته‌وه، كه تیایدا كارێكى دوور له مافه‌كانى مرۆڤ به‌رامبه‌ر كوژراوێكى داعشى ئه‌نجام ده‌دات و ئاگر له ڕیش و ده‌موچاوى به‌رده‌دات.
بڵاوبوونه‌وه‌ى گرته ڤیدیۆییه نوێیه‌كه، له دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڕاپۆرته‌كه‌ى گۆڤارى "دێر شپێگل"ى ئه‌ڵمانى دێت، كه له‌لایه‌ن ڕۆژنامهنووسێكى كورده‌وه به به‌ڵگه‌ى سه‌لمێندراوه‌وه بڵاو بووه و تێیدا پێشێلكارییه‌كانى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى و هێزه عێراقییه‌كان به‌رامبه‌ر مافه‌كانى مرۆڤ، ده‌رده‌كه‌وێت.
هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى، كه هاوشانى هێزه عێراقییه‌كان به‌رامبه‌ر داعش شه‌ڕ ده‌كه‌ن، چه‌ندین جاره كارى نامرۆڤانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و به شانازیكردنهوه بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه.
له گرته نوێیه‌كه‌دا، كه "ئه‌یوب" یان وه‌ك ناسراوه "ئه‌بو عزرائیل" ده‌رده‌كه‌وێت و ئاگر له ڕیشی كوژراوێكى داعش به‌رده‌دات و ده‌ڵێت :" كه‌س ڕه‌خنه نه‌گرێت، ئه‌مه سونه‌ى عێراق نییه، به‌ڵكو بیانییه و له ئه‌فغانستانه‌وه هاتووه". دواتر گرته ڤیدیۆییه‌كه به‌وه ته‌واو ده‌بێت، كه یه‌كێك له چه‌كداره هاوڕێكانى "ئه‌بو عزرائیل" به پێ له ده‌موچاوى كوژراوه‌كه ده‌دات.
bas news-
