پۆلیسی سلێمانی دەرۆزەكەران دەستگیر دەکات
بەڕێوەبەرایەنی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە هەڵمەتێکدا دەستگیر کردنی ژمارەیەک دەرۆزەکەری ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ چوارشەممە (2017/5/31)، پۆلیسی سلێمانی لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک) بڵاوی کردەوە، لە هەڵمەتێكی سەرجەم بەش و بنكەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانیدا، ئەو منداڵ و نەوجەوانانەی كەلەسەر شەقامەكانی شارەكە كاری دەرۆزەكەری دەكەن دەستگیر کران .
ئەوەش ڕوونکراوەتەوە، لەو هەڵمەتەدا 30 دەرۆزەكەر دەستگیر كران كە ژمارەیەكیان منداڵ و مێرد منداڵ بوون و هەربنكە و لە سنوری خۆشی كارە یاساییەكانی ئەنجامداوە .
bas news-
