بۆ یەکەمینجار تیمی مەلەوانی فریاکەوتنی ژیرئاو لەسنووری مێرگەسۆر کرایەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە بۆ یەکەمینجار تیمی مەلەوانی فریاکەوتنی ژێر ئاو لە سنووری شارۆچکەی مێرگەسۆر، سەربە بەڕێوەبەرایەتیی بەرگری شارستانی سۆران کرایەوە.
عەمید عیماد رێکانی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران، راگەیاند: "دوای ئەنجام دانی مەشق و راھێنان بە تیمێکی مەلەوانی فریاکەوتن، لەسنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەمان، خۆشبەختانە ئەمڕۆ چوارشەممە 31/5/2017 بۆ یەکەمینجار لە بنکەی بەرگری شارستانی بلێ لەسنووری شارۆچکەی مێرگەسۆر، تیمی مەلەوانی فریاکەوتنی ژێر ئاو کرایەوە".
بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران، ئەوەشی خستەڕوو: "بۆ بەھاناوەچوون و رووبەڕوبوەنەوەی رووداوەکانی خنکان و کەتنە ژێر ئاو، بوونی تیمێکی فریاکەوتن بۆ دەڤەری مێرگەسۆر و بلێ زۆر گرنگ بوو، خۆشبەختانە دوایی مەشق و راھێنان توانرا شەش کارمەند ئامادە بکرێن و تیمی مەلەوانییەکە لە دەڤەرەکە کرایەوە".
