هاوپه‌یمانێتى PKK و حه‌شدى شه‌عبى كوردستانى ڕۆژئاوا نیگه‌ران ده‌كات
گرته ڤیدیۆییه‌ك كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو بووه‌ته‌وه و تێیدا چه‌كدارانى پارتى كرێكارانى كوردستان هاوشانى چه‌كدارانى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى له خۆرئاواى مووسڵ ده‌رده‌كه‌ون، كوردانى ڕۆژئاوا نیگه‌ران ده‌كات.
له‌گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا كه له دوو ڕۆژى ڕابردوودا بڵاو بووه‌وه، تیایدا ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى ده‌رده‌كه‌وێت كه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك چه‌كدارى PKK باس له هاوپه‌یمانێتى سه‌ربازیی نێوانیان ده‌كه‌ن، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ گوتنه‌وه‌ى درووشمى تایفیی وه‌ك " لبیك یا حسین".
ئازاد عوسمان، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى ڕاگه‌یاندنى ڕابیته‌ى سه‌ربه‌خۆى كورد، ڕاگه‌یاند :" ئه‌و گرته ڤیدیۆییه تا ئاستێكى زۆر ئه‌وه‌ى یه‌كلاكرده‌وه، كه ماوه‌یه‌كه له ناو كوردانى ڕۆژئاوا له باره‌ى هاوپه‌یمانێتى په‌كه‌كه و حه‌شدى شه‌عبى باسى لێوه‌ده‌كرێت".
هه‌روه‌ها گوتیشی :" دواى دووركه‌وتنه‌وه‌ى "عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان" له درووستكردنى بڕیار، سه‌ركرده‌كانى په‌كه‌كه بوونه‌ته چه‌ند جه‌مسه‌رێك و له‌سه‌ر ناكۆكی نێوانیان ده‌ژین.
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه دواى شۆڕشی سووریا، میحوه‌رى ته‌هران/ قه‌ندیل ده‌ستى به‌سه‌ر بڕیاره‌كانى سه‌ركردایه‌تى PKK دا گرت، گوتیشی:" ئێستا ئه‌و میحوه‌ره له هه‌وڵدایه به‌ناوى شه‌ڕى تیرۆره‌وه هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ حه‌شدى شه‌عبى پێكبهێنَت، ده‌پرسین ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه چى سوودێكى بۆ كورد هه‌یه؟".
bas news-
