هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش؛ چاودێری دۆخی ناوچە ئازادکراوەکانی نەینەواین..پێچەوانەی رێککەوتنی هەرێم و ئەمەریکا و عێراق بە هەڕەشە لە قەڵەم دەدرێ

 	 هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش؛ چاودێری دۆخی ناوچە ئازادکراوەکانی نەینەواین..پێچەوانەی رێککەوتنی هەرێم و ئەمەریکا و عێراق بە هەڕەشە لە قەڵەم دەدرێ
لە دیداریدا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرماندەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق سووریا خۆشحاڵیی خۆی بەو هەماهەنگی و هاوکارییە پتەوەی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق خستەڕوو کە لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی مووسڵدا هاتە ئارا و نیگەرانییەكانی هەردوولایش لەبارەی ئەو کارانەی پێچەوانەی ڕێککەوتنی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و عێراق ئەنجام دراون خستەڕوو و بە هەڕەشە لەسەر ئارامی و سەقامگیریی ناوچە ئازادکراوەکانی پارێزگای نەینەوا لەقەڵەم درا.

ڕۆژی چوارشەممە 31ـی 5ـی 2017 لە سەلاحەدین (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ژەنەڕاڵ (ستیڤن تاونسێند) فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لەعێراق و سووریا و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو لە (كین گرووس) كونسووڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەولێر و ژمارەیەك ئەفسەر و ڕاوێژكاری سوپای ئەمەریكا.

لە كۆبوونەوەكەدا کە (کەریم شنگالی) وەزیری پێشمەرگە بە وەکالەت و (د.فواد حوسێن) سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئامادە بوون، بە وردی باسی بەرەوپێشچوونەکانی ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی مووسڵ كرا و بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی شەڕی تیرۆریستان لە پارێزگای نەینەوا و پێشهاتە تازەکانی ئەو شەڕە تاوتوو كرا و فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لەعێراق و سوریا خۆشحاڵیی خۆی بەو هەماهەنگی و هاوکارییە پتەوەی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق خستەڕوو کە لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی مووسڵدا هاتە ئارا و نیگەرانییەكانی هەردوولایش لەبارەی ئەو کارانەی پێچەوانەی ڕێککەوتنی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و عێراق ئەنجام دراون خستەڕوو و بە هەڕەشە لەسەر ئارامی و سەقامگیریی ناوچە ئازادکراوەکانی پارێزگای نەینەوا لەقەڵەم درا و فەرماندەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند کە ئەوان بە وردی چاودێریی دۆخەکە دەکەن و باس لە ڕێکاری پێویست بۆ ڕێگەگرتن لەو زێدەڕۆییانە کرا.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا جەخت لەسەر بەردەوامیی گفتوگۆ و هاوکاری و هەماهەنگیی هەردوولا کرایەوە.
kdp-
Top