سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كگرتوو: ھه‌ر حزبێك له مالیكییه‌وه نزیك ببێته‌وه ژیانی سیاسیی خۆی له‌ده‌ست ده‌دا
جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كگرتوو و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند: "گه‌لی كوردستان بڕیار له‌چاره‌نووسی خۆی ده‌دات، نه‌ك نووری مالیكی، دواتر گه‌لی كوردستان چوونه‌وه لای مالیكی چیات ده‌ست ده‌كه‌وێت؟ چی بكه‌ن؟ له كاتێكدا مێژوویه‌كی تاڵمان له‌گه‌ڵ عێراق ھه‌یه، له‌و رۆژه‌ی دروست بووه تائێستا كاره‌سات، نه‌كسه، كیمیاباران، ھه‌ڵه‌بجه، ئه‌نفال و نانبڕینمان به‌سه‌ر ھاتووه، جگه له‌وانه زیاترمان نه‌بینووه".
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "ئێمه حكوومه‌تی خۆمان ھه‌یه، بڕیار بڕیاری خۆمانه، فه‌رمان له مالیكی وه‌رناگرین كه پێمان بڵێت كامه شت بۆمان باشه، قسه‌كانی نووری مالكیش بۆ خۆی كردوویه‌تی و پروپاگه‌نده‌ی ھه‌ڵبژاردنه، موزایه‌ده‌یه، كه‌سیش گوێی بۆ ناگرێت".
گوتیشی: "له‌سه‌ر پرسی ریفراندۆم كورد ھه‌مووی یه‌كه، ده‌بێت ئێمه‌ش په‌یامی خۆمان بگه‌یه‌نین، ناوماڵی خۆمان به‌ھێز بكه‌ین و ھه‌ركه‌سێكیش خۆی له فكره‌ی مالیكی بدات مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی سیاسی دروست ده‌كات، بۆ حزبه‌كانیش به‌ھه‌مان شێوه نزیك بوونه‌وه له‌و فكره‌ی مالیكی، نیه‌ت ھێنانه بۆ له‌ناوچوونی ژیانی سیاسی، چونكه كورد له ژیانی مێژووی خۆی، تاكه نه‌ته‌وه‌یه كه ٥٠ ملیۆن كه‌س نه‌گه‌یشتوه‌ته ھیچ مافێك".
باس‌نیوز
