کتێبخانەکانی کوردستان: هەندێک دەزگا بەناوی ڕۆشنبیرییەوە سواڵی پارە دەکەن
لە بەشێک لە ڕاگەیەندراوەکەی کتێبخانەکانی کوردستاندا هاتووە "ئێمە نە پێویستمان بە پارەی کەسە و نە دابونەریتیشە لەبەر ئەوەی لەوە زیاتر قەبووڵی سواڵكردن و دەست پان کردنەوە لە هیچ سوێن و کتێبخانە و دەزگایەک بەناوی کتێبەوە ناکەین"
لە درێژدا هاتووە "ماوەیەکە کۆمەڵێک کەس خۆیان فڕێ داوەتە ناو کارەکەوە و خەریکن بەناوی خزمەتی ڕۆشنبیرییەوە پارە لە خەڵک کۆ دەکەنەوە و ئەمە بێ ئەدەبی کردنەوە بە کتێب و کتێبخانە، بۆیە جارێکی دیکە دووپاتی دەکەینەوە هیچکەس بەو سیناریۆیە باوەڕ نەکەن، چونکە کتێب سوودی مادیی خۆی هەیە و هیچکات کتێبفرۆش زەرەر ناکات.
ئەم ڕاگەیەندراوە لە کاتێک دایە کە چەند ڕۆژ لەمەوبەر بەرپرسی (ناوەندی ڕۆشنبیریی ئەندێشە) لە سلێمانی لە کۆنفراسنێکی ڕۆژنامەنووسیدا ئاشکرای کرد کە بەهۆی قەیرانی دارایی و گرفتی ئابوورییەوە ناتوانن چیدیکە بەردەوام بن و بەتەمان ناوەندەکەیان دابخەن و داوای یارمەتی و هاوکارییان لە ناوەند و لایەن و جەماوەر کرد.
باسنيوز
