گەرمیان.. لە ماوەی دوو مانگدا 900 منداڵ لەدایک بوونە

 گەرمیان.. لە ماوەی دوو مانگدا 900 منداڵ لەدایک بوونە
بەپێی ئامارێکی نەخۆشخانەی شەھید شێرەی نەقیب بۆ ژنان و منداڵبوون، تەنیا لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا 900 منداڵ لەدایک بوونە.

نەخۆشخانەی شەھید شێرەی نەقیب بۆ ژنان و منداڵبوون ئاماری منداڵبوونی دوو مانگی ڕابردووی بڵاو کردووەتەوە ، تێیدا ھاتووە: "لەماوەی ھەردوو مانگی ئادار و نیساندا، 900 منداڵ لە گەرمیان لەدایک بوونە، کە 482یان لە ڕەگەزی نێرن و 418شیان لە ڕەگەزی مێ بوون، زۆرینەشیان بە سروشتی ھاتوونەتە دونیاوە".

لە ئامارەکەدا ھێما بۆ ئەوەش کراوە، کە لە مانگی ئاداردا 460 منداڵ لەدایک بوونە، کە 294یان لە ڕەگەزی نێرن و 166یان لە ڕەگەزی مێ بوون، 307 منداڵیشیان بە سروشتی و 153 منداڵیشیان بە نەشتەرگەری لەدایک بوونە.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، کە لە مانگی نیساندا 440 منداڵ لەدایک بوونە، کە 252یان لە ڕەگەزی مێن و 188 منداڵیشیان لە ڕەگەزی نێر بوون، لەو ژمارەیەدا 299 منداڵیان بە سروشتی و 141 منداڵیشیان بە نەشتەرگەری ھاتوونەتە دونیاوە".














باسنیوز
Top