مۆزەخانەی شەهیدانی سۆران كرایەوە

مۆزەخانەی شەهیدانی سۆران كرایەوە
بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران، بۆ یەكەمجار مۆزەخانەی یادەوەرییەكانی شەهیدان، تایبەت بە كەلوپەلی شەهیدانی شەڕی دژ بە داعش لە سۆران كرایەوە.

ئەشقی مەلا، بەڕێوەبەری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران، رایگەیاند: "دوای ئامادەكارییەكانمان و كۆكردنەوەی وێنەكان و كەلوپەلی شەهیدانی شەڕی دژ بە داعش، ئەمڕۆ چوارشەممە 31/5/2017 بە ئامادەبوونی وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان، بەرپرسانی حزبی و حكوومی، میوانان و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان، موزەخانەیەكی تایبەت بە كەلوپەل و وێنەی شەهیدانی شەڕی دژ بە داعش، لە بەڕێوەبەرایەتیی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران بكرایەوە".

بەڕێوەبەری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران، گوتیشی: "بیرۆكەی كردنەوەی ئەو مۆزەخانەیە لەلایەن شادی محێدین كچە پێشمەرگە كە كارمەندی بەڕێوەبەرایەتییەكەمان بوو، دواجار توانیمان بە هاوكاریی هەموو لایەك ئەو مۆزەخانەیە بكەینەوە".

شادی محیەدین، كچە پێشمەرگەو كارمەندی بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان و ئەنفلكراوانی سۆران رایگەیاند، "لە سنوورەكەمان زیاتر لە 128 شەهیدی شەڕی دژ بەداعش هەن، وەك رێزگرتنێك و مانەوەی ناوەكانیان وەك سمبۆلێك، بیرم لەوە كردەوە كە بتوانین مۆزەخانەیەك بۆ كەلوپەلی ئەو شەهیدە سەربەرزانە بەكەینەوە، دوایی ئەوەی داواكاریم پێشكەش بە بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان كرد، بەختەوەرانە پێشوازیان لەو بیرۆكەیە كرد، بەتایبەتیش ئەشقی مەلا بەڕێوەبەری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران، كارەكەیان بە جددی وەرگرت و دەستمیان كرد بە كۆكردنەوەی كەلوپەلەكان و وینەكانی شەهیدان و مۆزەخانەی یادەوەرییەكانی شەهیدانمان كردەوە".















باسنیوز
Top