سۆران.. پارەی کارەبای دوکاندارەکانی ناو بازاڕ دیاری کرا
عەبدولقادر ئیسماعیل، بەرپرسی راگەیاندنی قائیمقامیەتی سۆران، راگەیاند: "سەبارەت بەدیاریکردنی خشتەی پێدانی کارەبا بە بازاڕی سۆران لەمانگی رەمەزان، ئەمڕۆ سێشەممە 30/5/2017 نووسراوێکی قایمقامیەتی سۆران ئاراستەی گشت خاوەن مۆلیدەکان کرا، بەپێی ئەو خشتەی دیاریکراوە رۆژانە کاتژمێر 2:00ی دوای نیوەڕۆ تا 10 خولەک پێش بانگی مەغریب خاوەن مۆلیدەکان کارەبا دەدەن، ھەروەھا دوایی 15ی رەمەزانیش بەپێی ئەوەی شەوانە زیاتر بازاڕ دەکرێتەوە، لەکاتژمێر 9:00ی شەو تا 1:00 شەو دەبێت کارەبای مۆلیدە بە بازاڕ و دوکانەکان بدرێت".
بەرپرسی راگەیاندنی قائیمقامیەتی سۆران، گووتیشی: "لەگەڵ ئەوەشدا لەکاتی بڕانی کارەبای نیشتمانی لەناکاو لە کاتژمێر 9ی بەیانی تا 12ی شەو دەبێت خاوەن مۆلیدەکان کارەبا بدەن، بۆ نرخی ھەر ئەمپیرێک کارەبای مۆلیدەش بری 9 ھەزار دینار لە دوکانداران وەردەگیرێت".
bas news-
