عوسمان بایدەمیر دەستگیر دەكرێ

عوسمان بایدەمیر دەستگیر دەكرێ
دوای ئەوەی دوێنێ دووشەممە به‌ بڕیاری دادگای توركیا، باسیمه‌ كۆنجا ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌ده‌په‌ دووبارە ده‌ستگیر كرایەوە، ژماره‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ ده‌ستگیركراوه‌كانی هه‌ده‌په‌ گه‌یشته‌ 11 ئه‌ندام په‌رله‌مان و ئه‌مڕۆش دادگای ئامه‌د بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ عوسمان بایده‌میر گوته‌بێژی هه‌ده‌په‌ ده‌ركرد.


عوسمان بایده‌میر ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌ده‌په‌ له‌سه‌ر بازنه‌ی روحا، كه‌ له‌ هه‌مان كاتدا گوته‌بێژی هه‌ده‌په‌یه‌، به‌ بڕیاری دادگای تاوانه‌ قورسه‌كانی 4ی ئامه‌د بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچوو.


ئه‌م بڕیارە له‌ ئه‌نجامی ئه‌وه‌وه‌ هات كه‌ بایدەمیر ئاماده‌ نه‌بووه‌ بچێته‌ به‌رده‌م دادگا بۆ ئیفاده‌ وه‌رگرتن، بۆیه‌ دادگاش بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌كرد، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستە ده‌ستگیر نه‌كراوه‌.


دوێنێ دووشەممە باسیمه‌ كۆنجا ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌ده‌په‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی پاڵپشتی له‌ تیرۆر كردووه‌ ده‌ستگیر كرایەوە، به‌مه‌ش ژماره‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ ده‌ستگیركراوه‌كانی هه‌ده‌په‌ گه‌یشته‌ 11 ئه‌ندام په‌رله‌مان.
bas news-
Top