سەرحەد قادر: دوو داعشەکەی دووبز کوژران و ڕەوشەکە ئارامە
عەمید (سەرحەد قادر)، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''ئەمڕۆ ئێمە ئاگادار کراینەوە لە ھەبوونی چەکداری داعش لە سنووری گوندێکی نیزیک قەزای دووبز و ھێزێکی پۆلیس گەیشتە شوێنی دیاریکراو، دیاربوو دوو چەکداری داعش بوونە و پێکدادان کەوتووەتە نێوان ھێزەکەی پۆلیس و دوو چەکدارەکەی داعش، لە ئەنجامدا چەکدارێکیان کوژرا و ئەوی تریان ھەڵھات بۆ نێو قەمیشەڵان، دواتر ھێزی پۆلیس و پێشمەرگە کێوماڵی ناوچەکەیان کرد و توانیان چەکدارەکەی دیکەش بە برینداری ببیننەوە.''
عەمید (سەرحەد قادر) گۆتیشی: ''لە ئەنجامی تەقەی ئەمڕۆی نێوان پۆلیس و داعشدا دوو ئەفسەر و چوار پۆلیس بریندار بوونە و ئەفسەرێکیش شەھید بووە، بەڵام بە خۆشحاڵییەوە توانیمان ھەردوو چەکدارەکەی داعش بکوژین و ڕەوشەکە کۆنتڕۆڵ کراوە، چونکە تەنیا ئەو دوو چەکدارە دزەیان کردبوو بۆ ناوچەکە و ئێستا ڕەوشەکە ئارامە.''
kdp-
