محەمەد کەمال: داوامان لە یونامی کرد کێشەکانی کەرکووک لە کەرکووک چارە بکرێن
(محەمەد کەمال) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''ئەمڕۆ نوێنەری (یۆنامی) سەردانی کەرکووکی کرد و لەگەڵ پێکھاتەکانی کەرکووک و سەرۆکی ئەنجومەن و جێگری پارێزگار کۆبووەوە.''
(محەمەد کەمال) گوتیشی: ''پەیامی نوێنەری (یونامی) ئەوە بوو، کە پێویستە بە دیالۆگ کێشەکان چارە بکرێن، لەوانە یاسای ھەڵبژاردن و ڕیفراندۆم و کێشەکانی دیکە، ئێمەش باسمان لەوە کرد، کە ئێمە بۆ گفتوگۆ ئامادەین، بەڵام پێویستە گفتوگۆکان لە ناو کەرکووکدا بن، نەک لە ناو پەرلەمان، کە لەوێدا کورد کەمینەیە، بۆیە پێویستە گفتوگۆ دەربارەی کەرکووک لە ناو کەرکووکدا بێت.''
kdp-
