ھێرشێکی داعش لە دوبز شکستی پێھێنرا

 ھێرشێکی داعش لە دوبز شکستی پێھێنرا
کەمێک لەمەوبەر لە میحوەری رۆژئاوای شاری کەرکووک، رێکخراوی تیرۆرستی داعش لە ھێرشێکدا شکستی ھێنا و دوو چەکداری کوژرا.

ئەمڕۆ سێشەممە 30/5/2017 رێکخراوی تیرۆریستی داعش، ھێرشێکی بۆ چەند گوندێکی سەر بە شارۆچکەی دووبزدا، دوو چەکداری لێ کوژرا و ھێرشەکەی شکستی پێھێنرا.

ھێرشەکەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، بۆ سەر لە گوندەکانی موشرێفە و ئەلخورج بووە، پێنج چەکداری داعش بوونە، دزیانکردوەتە پشت سەرنگەرەکانی بەرگری و بەو ھۆیەوە شەڕ و پێکدادان لە نێوان چەکدارەکان و ھێزە ئەمنییەکانی ناوچەکە دروست بووە، بەڵام ھێرشەکەیان تێکشکێندراوەو دوو چەکدار کوژراون و ئەوانی دیکەشیان دیار نەماون.

ھاوکات لەو ھێرشەدا بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی دووبز بریندار بووە، ئەو چەکدارانەی داعش کە ھەڵاتوون، ھاووڵاتییەکی عەرەبی ناوچەکەیان لەگەڵ خۆیاندا بردووە.













باسنيوز
Top