کەلار.. 25 شوێن بەھۆی سەرپێچییەوە داخران
ھەردی سەرکەوت، بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای کەلار، ڕایگەیاند: "لە شاری کەلار 25 شوێنی کارکردن، بەھۆی سەرپێچییەوە، پێیان بژێردراوە، دواتر داخراون".
ئەوەشی خستەڕوو، کە لە کاتی سەردانی لێژنە ھاوبەشەکانی قایمقامیەتی شاری کەلار و پشکنینیان بۆ شوێنەکان، 19 شوێن بەھۆی بوونی خۆراکی ماوەبەسەرچوو و پابەند نەبوونیان بە ڕێنماییەکان، "بە بڕی 915 ھەزار دینار سزا دراون، دواتر داخراون".
بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای کەلار ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "کە 6 شوێن بەھۆی بەسەرچوونی مۆڵەتەکانیان و نوێنەکردنەوەیان، بە داخستنی شوێنەکانیان سزا دراون".
باسنیوز
