پارێزگای ھەولێر ئاگادارییەک بڵاو دەکاتەوە
لێژنەی دابەشکردنی خانووی کۆمەڵگەی بەحرکەی نوێ، ناسراو بە (خانووی ئیماراتی) تێیدا باس لەوە دەکرێت، کە سەبارەت بەو خانووانەی کە بەسەر ھاووڵاتییانی کەمدەرامەت و کرێچییان دابەش کراون، ئەوانەی ناویان دەرچووە و تا ئێستا بەدواداچوونیان نەکردووە، یان کارتیان دراوەتێ، بەڵام نەچوون بۆ نێو خانووەکانیان، ئەوا ئاگاداریان دەکەینەوە، کە دوا مۆڵەت بۆیان تا 15/6/2017یە، کە دەبێت ماڵیان بچێتە نێو خانووەکانەوە، بە پێچەوانەوە خانووەکەیان لێ وەردەگیرێتەوە و "بەو ھاووڵاتییە دەدرێت، کە شایستەی وەرگرتنی ئەو خانووەیە و لە قۆناغی یەکەمدا بۆی دەرنەچووە".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو، کە خانووەکان بەھیچ شێوەیەک بۆ بەکرێدان و کڕینەوە و فرۆشتن نین، ھەر کەسێک مامەڵەی لەم شێوەیەی پێوە بکات، ئەو کاتە لێی وەردەگیرێتەوە".
باسنیوز
