وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ناسنامه بۆ مامۆستایان دروست ده‌كات
سامان سیوه‌یلى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕاگه‌یاند "پرۆژه‌یه‌ك پێشكه‌شی وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده كراوه بۆئه‌وه‌ى مامۆستایانیش هاوشێوه‌ى فه‌رمانبه‌رانى تر‌ى وه‌زاره‌ته‌كانى دیكه خاوه‌نى ناسنامه‌ى تایبه‌تى خۆیان بن، چونكه ته‌نها مامۆستایان ناسنامه‌ى تایبه‌تى وه‌زاره‌تیا نییه، ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت هه‌ندێك له مامۆستایان ناسنامه‌ى ڕێكخراوى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستانیان هه‌یه".
گوتیشی "پرۆژه‌كه ئێستا له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌یه و له چه‌ند ڕۆژى ئاینده‌دا به‌رزى ده‌كه‌ینه‌وه بۆ وه‌زیرى په‌روه‌رده بۆئه‌وه‌ى له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زاره‌ت بڕیارى له‌سه‌ر بدرێت یان وه‌زیر خۆى به‌پێی ده‌سه‌ڵاته‌كانى بڕیار له‌باره‌ى ئه‌و پرۆژه‌یه‌وه بدات".
bas news-
