ھاووڵاتییەکی سیدەکان لەسەر ئەرکی خۆی پڕۆژەیەک ئەنجام دەدات
ھاووڵاتییەکی دانیشتووی دەڤەری سیدەکان، لە سنووری شاری سۆران، لەسەر ئەرکی خۆی پڕۆژەی چاککردنی رێگاوبان ئەنجام دەدات.
مورشید محەمەد برادۆستی، چالاکوان و رۆژنامەوان لە شارەدێی سیدەکان، راگەیاند: "خراپی ڕێگای سەرەکی قەلێتان زەنان، لەسنووری شارەدێی سیدەکان، ببووە ھۆی بێزاری شۆفێرانی ھێلەکە و ھاووڵاتیانی دەڤەرەکە بەگشتی، بەھۆی قەیرانی داریشەوە زۆربەی پڕۆژەکانی دەڤەرەکە وەستاون، بۆ ئەو مەبەستە ئەردەوان زوبیر حاڵی، گەنجێکی دانیشتووی دەشتی ھێرت لە سنووری سیدەکان، دەستی کردووە بە چاککردنی ڕێگاکە بە تێکەل ڕێژکرد و فراوانکردنی".
گووتیشی: "ئەم گەنجە خۆبەخشە سێ قەلاب و سێ شۆفەڵی لەو رێگایە بەکارھێناوە، پارەیەکی زۆری لەو پڕۆژەیە لەسەر ئەرکی خۆیی خەرج کردووە، ئەوەش بووەتە جێگەی خۆشحاڵی خەڵکی دەڤەرەکە و رێبواران بەگشتی، کە ھاتووچۆ بەو رێگایە دەکەن".
bas news-
