رانیە.. تەرمی هاووڵاتیەك لە ماڵه‌كه‌ى خۆیدا دۆزرایەوە

رانیە.. تەرمی هاووڵاتیەك لە ماڵه‌كه‌ى خۆیدا دۆزرایەوە


سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ (دووشه‌ممه‌ 29/ 5/ 2017) لە شاری ڕانیە له‌ سنوورى ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین، تەرمی هاووڵاتییەک لە ماڵی خۆیاندا دۆزرایەوە و پۆلیسی سنوورەکەش دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.

ڕائید شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕاگەیاند : "ئەمڕۆ کاتژمێر 3ى دواى نیوەڕۆ لە گەڕەکێکی شاری ڕانیە تەرمی هاوڵاتیەک بەناوی (ق. ح) لەدایک بووی (۱۹٦٤) کە پیشەی کاسب بوو و بەتەنیا لە ماڵەکەی خۆیدا ده‌ژیا، دوای چەند ڕۆژێک لە دیارنەمانی دۆزرایەوە".

گوتیشی :" پێدەچێپ ئەو هاووڵاتییە چەند ڕۆژێک بێت گیانی لە دەست دابێت، چونكه‌ ته‌رمه‌كه‌ى تێك چووه‌".

ئاماژەی بەوەش دا، لە ئێستادا تەرمەکە ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادوەری سلێمانی کراوه‌ بەمەبەستی توێكارى بۆ زانینی هۆکاری ڕاستەقینەی مردنەکەی، پۆلیسیش ده‌ستى به‌ لێكۆڵینه‌وه‌كردن كردووه‌.
bas news-
Top