پەرلەمانتارێكی تری ھەدەپە دووبارە دەستگیر كرایەوە
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لە دۆزی تیرۆر، پەرلەمانتاری ھەدەپە بەسیمە کۆنجا لە شاری باتمان دەستبەسەر کرایەوە.
لە ٣ی ئایاری ئەمساڵ داواکاری گشتی باتمان تانەی لەسەر ئازادکردنی بەسیمە کۆنجا تۆمار کرد، دوای ھەڵسەنگاندنی دادگا لەسەر تانەکە، لە ٨ی ئایار بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرکرا.
بەسیمە کۆنجا لە فڕۆکەخانەی باتمان دەستگیر کرا و لە دوای رێکاری یاسایی، لە لایەن دادگاوە بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆ دەرکرا.
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لە دۆزی تیرۆر لە لایەن نووسینگەی داواکاری گشتیی باتمان، لە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ بەسیمە کۆنجا دەستبەسەر کرابوو و پاشان لە لایەن دادگاوە بە مەرجی قەدەخەی گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات، بڕیاری ئازادکردنی بۆ دەرچووبوو.
bas news-
