باشیك ڕووناك بووەتەوە
(زەنوون یونس یوسف)، بەڕێوەبەری شارەدێی باشیك بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: ''پاش ڕزگاركردنی شارەدێی باشیك لە لایەن هێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە، هەموو فەرمانگە حكوومییەكان كراونەتەوە و دەوام بە شێوەیەكی ئاسایی بەڕێوە دەچێت، ئاو بۆ شارەدێكە ڕاكێشراوە، لەو حەفتەیەدا كۆتایی بە كێشەی ئاو دێت و كارەبای نیشتمانییش گەیشتووەتە باشیك و دەوروبەری، بەوەش ناوچەكە ڕووناك بووەتەوە.''
بەڕێوەبەری شارەدێی باشیك گوتیشی: ''هاووڵاتییان دەستیان كردووە بە گەڕانەوە بۆ سەر ماڵوحاڵی خۆیان، كە تا ئێستا 20%ی خەڵكی باشیک، كە 400 خێزان دەبن، گەڕاونەتەوە و 60%ی خەڵكی گوندەكانی باشیكیش گەڕاونەتەوە سەر گوند و ئاواییەكانی خۆیان، پاش تەواوبوونی خوێندنیش ڕۆژانە ژمارەیەكی زۆر لە خێزانەكان دەگەڕێنەوە.''
kdp-
