سبەی ئەنجومەنی وەزیران دەربارەی دوو تەوەر کۆ دەبێتەوە

 	 سبەی ئەنجومەنی وەزیران دەربارەی دوو تەوەر کۆ دەبێتەوە
سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیران گوتی، سبەی ئەنجومەنی وەزیران دەربارەی دوو تەوەر کۆ دەبێتەوە، کە یەکیان پرۆسەی بایۆمەترییە.

(د. نووری عوسمان) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''بڕیارە ڕۆژی سێشەممە ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاساییی خۆی بە سەرۆکایەتیی (نێچیرڤان بارزانی)، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەڕێوە ببات و تێیدا گفتوگۆ دەربارەی دوو تەوەر دەکرێت.''

سەبارەت بە تەوەرەکان (د. نووری عوسمان )گوتی، لەو کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ دەربارەی پرۆسەی بایۆمەتری و ستراتیژیی ئاو لە ھەرێمی کوردستاندا دەکرێت.
kdp-
Top