مەحموود ئێزدی: ئێزدییەکان دەیانەوێ ناوچەکانیان بگەڕێتەوە سەر هەرێم
(مەحموود ئێزدی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''ئێزدییان بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی ڕیفراندۆمن، بۆ ئەوەی جاریکی دیکە شنگال و ناوچەکانی دیکەی ئێزدینشین بگەڕێنەوە باوەشی هەرێمی کوردستان و ئێزدییان زۆر کارەساتیان دیتووە و تاکە چارەسەری ئێمە ئەوەیە کە بگەڕێینەوە سەر هەرێمی کوردستان، چونکە ئەمە خاکی ئێمەیە.''
بەرپرسی لقی ٢٠ی پارتی لە شێخان گوتی: ''هەندێک لایەن دەیانەوێت جاریکی دیکە هەندێک ناوچەکانمان بگەڕێننەوە بۆ سەر عێراق و ناوی جیاواز بۆ ناوچەکانمان دادەنێن، ئەمەیش هێج خێرێکی بۆ ئێزدییان تێدا نییە، چونکە هەر لە ڕۆژی یەکەمی کارەساتەکە و پیش کارەساتەکەی شنگالەوە حکوومەتی عێراق هیچ شتێکی بۆ ئێزدییان نەکردووە.''
(مەحموود ئێزدی) دەڵێت: ''پەکەکە دەیەوێت شنگال و ناوچە ئێزدینشینەکان بکاتە جێیی خەباتی خۆی و بە عاتیفە لەگەڵ ئێزدییان کار دەکات، بەڵام بۆ ئێزدییان ڕوون بووەوە، کە پەکەکە چ سیاسەتێک پەیڕەو دەکات و هەر ڕۆژە بە دروشمێک و چەند ڕەفتارێک لەگەڵ ئێزدییان قسە دەکات.''
(مەحموود ئێزدی) دەشڵێت: ''ئەوەی لەم کارەساتەدا بوو بە پاڵپشتی ئێزدییان، تەنیا حکوومەتی هەرێم و سەرۆکی هەرێم بوو.''
kdp-
