هه‌ڵمه‌تێكی فراوان بۆ جولاندنی شه‌قامی عێراقی له دژی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێكردووه
د.ئه‌رده‌لان نووره‌دین، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند: "ماوه‌یه‌كه هه‌ڵمه‌تێكی راگه‌یاندنی و جوڵاندنی شه‌قامی عێراقی ده‌ستی پێكردووه، كه‌س نازانێت سه‌ر به‌كوێن و له كوێوه ئاراسته ده‌كرێن، یه‌كه‌میان له‌باره‌ی پرسی ڕیفراندۆمه‌وه‌یه و به‌شێكیان ده‌ستیان كردووه به هاندنی خه‌ڵك وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان جگه ماست و كه‌بابه هیچیان نییه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره، ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه: "جیا له‌وه‌ش، ئێستا ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێكی راگه‌یاندنی كردووه، گوایه سه‌رجه‌م هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت و په‌یوه‌ندی له‌لایه‌ن كورده‌وه كۆنترۆڵكراوه كه ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌ڵه‌مه‌ته دایه كه له دژی كوردستان ده‌كرێت".
گوتیشی: "ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی ئێستا ده‌كرێت له‌سه‌ر كۆمپنیاكانی كۆڕه‌ك، ئاسیا و ئێرستینگه كه ئه‌م هه‌ڵمه‌ته بۆ وه‌ده‌رنانی كورده له ته‌واوی عێراقدا".
باس‌نیوز
