گومرگی كوردستان چی بكات با بچێتە ناوسیستەمێكی هەماهەنگی جیهانییەوە ؟؟؟
ئاخۆ لەگەڵ ئەو گۆرانكارییانەی كە بواری گومرگی جیهانی ڕوودەن گۆمرگی كوردستان چۆن خۆی ئامادە دەكات ، لەم ڕووەوە وەزارەتی دارایی و ئەنجومەنی وەزیران، لەم بارەیەوە چەند هەنگاوێكیان هاویشتووە بۆگۆڕانكاری سیستەمی گومرگی و زەمینەیەكیان رەخساندووە بۆ كاركردن و جێبەجێكردنی سیستەمی هەماهەنگی گومرگی لە هەرێمی كوردستان ، (عبدالقادر عبدالله )جێگری بەڕێوەبەری گشتی گومرگ لە وەزارەتی دارایی و ئابووری لە دیمانەیەكدا ر وردەكاری زیاتری لەسەر سیستەمی هەماهەنگی نیزام منسق باس كردووە وەڵامی پرسیارەكانی رۆژنامەی هەولێری دایەوە
* سیستەمی هەماهەنگی نیزام منسق چیە؟
-هارمونایز سیستم) Harmonize system نزام منسق یان سیستەمی هاوبەش ڕێكخستن شێوازێكی نێودەوڵەتییە بۆ ناونان و هاویركردنی كاڵای هاوردە و هەناردە بە هۆی پێدانی كۆدێكی ژمارە بۆ هەر كاڵایەك لە ڕێزبەندی نێودەوڵەتییە كە لە شەش ژمارە پێكهاتبوو پاشان ڕێكخراوی گومرگی wco هەندێك وڵات فراوانتریان كرد بۆ هەشت ژمارە بۆ بواری ناردنە دەرەوەی ریزبەندی كردنی بۆ 10 ژمارە كاری گومرگی.
* نیزام منسق بۆچی هاتە كایەوە؟
-بەهۆی جیاوازی لە ناوی كەل و پەل یەكەی پێوەری بابەتەكان و نەبوونی زمان یەكگرتوو بۆ ناسینی كاڵاو بوونی ئامارێكی ڕاست و تەواو
* مێژووی پەیدابوونی بیرۆكەی نیزام منسق كەی بوو؟
-لەگەڵ ئەوەی هەوڵی زانستی ئامار بۆ ماوەیەكی زۆر كەون دەگەڕێتەوە بۆ یەكەم جار لە ساڵی 1928 لێژنەیەكی شارەزای بواری ئامار لە ڕێگای نەتەوە یەكگرتوەكان ڕاپۆرتێكی بڵاوكردەوە كە پێكهاتبوو لە لیستێكی بچووك لە كاڵای پێویست بۆ ئاماری بازرگانی نێودەوڵەت .پاش دەرچوونی ئەم لیستە بە بەردەوامی گۆڕانكاری لێدەكرا بەرەو پێشتر دەوڵەمەندتر دەكرا. وەكو ساڵی 1950 بە فەرمی ئاگاداری زۆربەی وڵاتان كراوە لەلایەن نەتەوەیەكگرتوو كە سوود وەربگرن لەم لیستە بە شێوەیەك لە ساڵی 1960 ژمارەیەكی زۆر لە ووڵاتان بە پێ ی ڕێزبەندی یەكگرتوو كاریان دەكرد .هەرچەندە زۆربەی ووڵاتانی ئەوروپا و كاریان بە ناوەكانی پێناسەی گومرگی بڕۆكسل ساڵی 1955 دەكرد كە ئەنجومەنی هاوكاری گومرگی دەكرد . لەم شێوەیە گۆڕانكاری لەم پێناسەی بڕۆكسل دەكرا تاوەكو ساڵی 1973 لە ڕێكخراوی گومرگی جیهانی هەڵسا بە ڕێكخستنی ڕیزبەندی كاڵاكان فراوانكردنی بەندو جۆرو وەسفو ڕەمزی كاڵاكان 19 بۆ 50 بەند ژمارەیی ئیتر بە بەردەوامی كاری لە سەر كرا تاوەكو ئەمرۆ كە دەیبینی كە گەیشتۆتە زیاتر لە چەند هەزار بەندی سەرەكی و لاوەكی .
* گرنگی نیزام منسق؟
-خێراكردنی جموجۆڵی بازرگانی/ زانیاری ئاماری بازرگانی نێودەوڵەتی/ كۆنتڕۆڵ كردنی كاڵا و ماددەی قەدەغەكراوی نێودەوڵەتی/ ناساندنی كاڵا بە ناوێكی جیهانی.
* چەند ووڵات نیزام منسق پەیرەو دەكات؟
-نزیكەی 180 ووڵات بەكاری دەهێنن
* ئایا بۆچی پێویستە عێراق نیزام منسق جێبەجێ بكات؟
- مەرجی ئەندام بوون لە wto/ سیستەمێكی نێودەوڵەتیە/ ناساندنی عێراق بە wco وەك وڵاتێكی پێشكەوتوو لە گومرگ .
* گرفتی عێراق لە جێ بە جێ كردنی نیزامی منسقیان رێژەی پێناسەی گومرگیە؟
- لە ساڵی 2010 تاكو سەرەتای ساڵی 2016 عێراق جار بەجار بڕیاری جێ بە جێ كردنی پێناسەی گومرگی نیزام منسق دەركرد، بەڵام بە هۆی ناڕەزایی خەڵك خۆپیشاندان نەچووە بواری جێ بە جێ كردن لە بەر ئەوەی عێراق لە دوای ساڵی هەشتاكان شەڕی ئێران و تاوەكو ئەمڕۆ لە بارودۆخێكی سیاسی و ئابووری جێگیر نەبووە و ژێرخانی ئابووری پیشەسازی و بوارەكانی تری لە بار نەبووە بۆیە گرفت لە ئەم ریزەیەی دیاری كراوە وەكو سیستەمەكە
* ڕۆڵی گومرگی عێراق و كوردستان چی بوو لە دانانی پێناسەی گومرگی و ڕێژەكانی دیاری كراو؟
- سەرەڕای ئەوەی كە گومرگ رۆڵی راستەوخۆی هەیە جێ بە جێ كردنی ریزەكانی پێناسەی بەڵام نە گومرگی عێراق و نە كوردستان بەشدار نەبوون
* ئایا گومرگی عێراق و كوردستان ئامادەنە بۆ جێبەجێ كردنی نیزام منسق؟
-لەگەڵ ئەوەی ووڵاتانی جیهان چەندین ساڵە پەیرەوی ئەم سیستەمە دەكەن، بەڵام عێراق بە شێوازێكی تەقلیدی دور لە هەموو سیستەمەكانی ئەلیكترۆنی و تەكنەلۆجی كاری كردووە بە شێوەیەك لە دوای بیمەر 5% توانای كادیری گومرگی عێراق زۆر لاواز تر بوو بۆیە پێویستە لەگەڵ جێ بە جێ كردنی ئەم سیستەمە هەموو پێداویستیەكانی شوێنی كاركردن و حەوانەوە و تەكنەلۆجیا و پەیوەندی و ڕاهێنانی نێودەوڵەتی و بوارەكانی تری بۆ دابین بكرێت.
* شارەزابوونی فەرمانبەری گومرگ زۆر پێویستە لە نیزام منسق؟
-فەرمانبەری گومرگ لە سەردەمی ئەمرۆ ئەگەر شارەزای لەم سیستەمە نەبێت لە ئاستی گومرگی جیهانی وەك نەخوێنەوار دیار دەبێت.
ئاریان تەحسین
