کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی: نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان چاودێریی ڕیفراندۆم دەکات
ئەمڕۆ (٢٩\٥\٢٠١٧)، لە بەیاننامەکەی ئەنجومەنی کۆمسیارانی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی لە ھەرێمی کوردستان
"بەمەبەستی بەشداریکردنی قەوارە سیاسییەکان لە پرۆسەی ھەڵبژاردنەکان و راپرسیدا ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاری دا را و سەرنجی فەرمیی حزبە سیاسییەکان لە ھەرێمی کوردستان وەربگرێت، لەسەر سیستەم و رێکارەکانی تایبەت بە ئامادەکاری بۆ ھەڵبژاردن و راپرسییەکان، بۆیە بە پێویتسمان زانی گفتووگۆیەکی کراوە دروست بکەین لە ڕێکەوتی ٢٩\٥\٢٠١٧ کاتژمێر ١٠ی بەیانی لە بارەگای کۆمسیۆن لە ھەولێر بۆ سوود وەرگرتن لە را و سەرنجەکان لەسەر ھەریەک لە پەیڕەوەکان لەسەر ھەریەک لە پەیڕەوەکان (بنەماکانی رەفتاکردنی قەوارە سیاسیەکان، چاودێرانی ھەڵبژاردنەکان، راستانی قەوارە سیاسییەکان و پەیڕەوی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران و خستنەڕووی تانەکان) کە لەلایەن ئەنجومەنی کۆمسیارانەوە ئامادە کراوە."
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەی ئەنجومەنی کۆمسیاراندا ھاتووە "چونکە بە بڕوای ئێمە حزبە سیاسییەکان، ھاوبەشێکی راستەقینەی پرۆسەی ھەڵبژاردنەکان و راپرسییەکانن، ھیوادارین بتوانین بە ھاوکاریی ھەموو لایەک پرۆسەی ھەڵبژاردن و راپرسییەکان لە کوردستان بەرەو پێشەوە بەرین کە جێگای رەزامەندیی سەرجەم لایەنە سیاسییەکان و رێکخراوەکان و تەواوی خەڵکی کوردستان بێت، بۆ ئەم مەبەستەش نوێنەری فەرمیی نەتەوە یەکگرتووەکانمان بانگھێشت کردووە بۆ ئەوەی وەکوو چاودێرێک بەشدار بێت لە پرۆسەکەدا".
باسنیوز
