سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە شاڵاو عەلی عەسکەری دەکات
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامی بەڕێزتان، شێخ رەئوف شێخ عەبدوڵڵا عەسکەری - مان پێگەیشت. پرسە و سەرخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە و سەرجەم خزم و کەسوکارتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خوای گەورە داواکارم گیانی مامی کۆچکردووتان بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و ئارامی و دڵنەواییش بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
مسعود بارزانی
٢٩ـی٥ـی٢٠١٧
