ئەمریکا 110 ملیۆن دۆلار بۆ پێشمەرگە دابین دەکات

ئەمریکا 110 ملیۆن دۆلار بۆ پێشمەرگە دابین دەکات
ئەمریکا بڕی 110 ملیۆن دۆلار بۆ وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دابین دەکات.



لە چوارچێوەی قەرزدان بە عێراق، ئەمریکا بڕی 110 ملیۆن دۆلاری بۆ پێشمەرگەی کوردستان تەرخان کردووە و وەزارەتی پێشمەرگەش بە نیازە دوو لیوای نوێی پێشمەرگە دروست بکات.



ئەو دوو لیوایە، کە بڕیارە لە سەرەتای ساڵی 2018 دەست بە دروستکردنی بکرێت، لەلایەن ئەمریکاوە چەکی سووک و قورسی بۆ دابین دەکرێت و راوێژکارە سەربازییە ئەمریکییەکان ئەرکی مەشقکردن بەو دوو لیوایە دەگرێتە ئەستۆ.



باسنيوز
Top