ئەمریکا 110 ملیۆن دۆلار بۆ پێشمەرگە دابین دەکات
لە چوارچێوەی قەرزدان بە عێراق، ئەمریکا بڕی 110 ملیۆن دۆلاری بۆ پێشمەرگەی کوردستان تەرخان کردووە و وەزارەتی پێشمەرگەش بە نیازە دوو لیوای نوێی پێشمەرگە دروست بکات.
ئەو دوو لیوایە، کە بڕیارە لە سەرەتای ساڵی 2018 دەست بە دروستکردنی بکرێت، لەلایەن ئەمریکاوە چەکی سووک و قورسی بۆ دابین دەکرێت و راوێژکارە سەربازییە ئەمریکییەکان ئەرکی مەشقکردن بەو دوو لیوایە دەگرێتە ئەستۆ.
باسنيوز
