كاره‌باى هه‌ولێر: تا ئێستا كێشه‌ى بچڕانى كێبڵه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كراوه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی دابه‌شكردنى كاره‌باى هه‌ولێر، ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، هێشتا ئه‌و كێشه‌یه‌ى به‌هۆى بچڕاى كێبڵى كاره‌باوه دروست بووه ، چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.
حوسێن حه‌مد، به‌ڕێوه‌به‌رى دابه‌شكردنى كاره‌باى هه‌ولێر به ڕاگه‌یاند : " هێشتا ئه‌و كێشه‌یه‌ى به‌هۆى بچڕانى كێبڵى كاره‌باوه بۆ پرۆژه‌ى ئاوى ئیفراز 2 دروست بووه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، هۆكاره‌كه‌شى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه كاره‌باكه له ژێر زه‌ویه‌وه ڕاكێشراوه، ئێستاش تیمه‌كان له كاركردنى به‌رده‌وامدان بۆده‌ست نیشانكردنى شوێنى گرفته‌كه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه پێویسته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى دابه‌شكردنى ئاوى هه‌ولێر، به مۆلیده كار به پرۆژه‌كه بكات، تا تیمه‌كانیان كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
هاوكات، كارزان حه‌یده‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى ئاو ئاوه‌ڕۆى هه‌رێمى كوردستان به ڕاگه‌یاند: "به‌هۆى بچڕانى ئه‌و كێبڵه‌ى وزه‌ى كاره‌با به پرۆژه‌ى ئاوى ئیفراز 2 ده‌گه‌یه‌نێته گه‌ڕه‌كه‌كانى: كوێستان، ئارى، مه‌لایان، نووسه‌ران و حاكماوا و چه‌ند گه‌ڕه‌كێكى دیكه، ئه‌و گه‌ڕه‌كانه بێ ئاو بوون.
گوتیشی :" هه‌رچه‌نده ناتوانین به‌ته‌واوى كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ین، به‌ڵام بۆ چاره‌سه‌ر كردنى، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوى هه‌ولێر مۆلیده‌كانى خستووه‌ته كار بۆ ئیش پێكردنى پرۆژه‌ى ئیفراز دوو".
BAS NEWS-
