دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە ژەمەخواردنی گەرم دابەش دەکات
لەیەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆزدا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی، خوانی بەربانگ پێشکەشی ئاوارەکان لە کەمپی حەسەنشام کرد.
دوێنێ شەممە ٢٧/٥/٢٠١٧ یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز، دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ھاوکاری رۆژووانی لە کەمپەکانی ئاوارە و پەنابەراندا کرد و 2 ھەزار ژەمە خۆراکی گەرمی لە بەربانگدا پێشکەشی ئاوارەکان کرد.
جێگای ئاماژەیە زۆربەی ئاوارە و پەنابەران موسڵمانانن و لەمانگی رەمەزانی پیرۆزدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ھاوکاریان دەبێت لە بەجێ گەیاندنی ئەرکە ئاینییەکانیاندا.
BAS NEWS-
