لە ھەولێر رووداوێکی ھاتوچۆ لە نێوان دوو بارھەڵگر رووی دا

 لە ھەولێر رووداوێکی ھاتوچۆ لە نێوان دوو بارھەڵگر رووی دا


گوتەبێژی ھاتوچۆی ھەولێر، ئاماژە بەوە دەدات کە ئەمڕۆ یەکشەممە، رووداوێکی ھاتوچۆ، لەنێوان دوو بارھەڵگر روویدا و شوفێرێکیان بە سەختی بریندار بوون.



فازڵ حاجی، گوتەبێژی پۆلیسی ھاتوچۆی ھەولێر، بە ( راگەیاند: "ئەمڕۆ یەکشەممە 28/5/2017 کاتژمێر 1:00 دوای نیوەرۆ لەسەر رێگای ھەولێر - کەرکووک لەنزیک گوندی شیراوە رووداوێکی ھاتوچۆ لەجۆری پیکدادان کەوتەوە، لەنێوان دوو بارھەڵگری گەورە کە یەکەمیان ئەکترۆزیک و ئەوی تریان تانکەرێکی سوتەمەنی بوو کە بڕێکی زۆری مادەی سوتەمەنی ھەڵگرت بوو".



گوتەبێژی ھاتوچۆی ھەولێر، ئەوەشی خستەڕوو: "لە ئەنجامی رووداوەکەدا شوفێری ئەکترۆزەکە بەسەختی زامدار بوو، جگە لە زیانی مادی زۆر بەر ھەردووک بارھەڵگر کەوت، ھۆکاریش بۆ کەوتنەوەی رووداوەکە پێچکردنەوەی نایاسایی بارھەڵگرەکەی سوتەمەنی بوو".

BAS NEWS-
Top