لە بەدلیس یەك تۆن تەقەمەنی پووچەڵ کرایەوە

لە بەدلیس یەك تۆن تەقەمەنی پووچەڵ کرایەوە

لە نزیک شارۆچکەی موتک سەر بە پارێزگای بەدلیسی باكووری كوردستان، نزیکەی یەک تۆن تەقەمەنی پوچەڵ کرایەوە، کە لەلایەن رێکخراوی پەکەکە لەو شوێنە هەڵگیرابوو.


بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە پارێزگای بەدلیس بڵاوکراوەتەوە، تیمەکانی سەر بە فەرماندەیی جەندرمەی شارەکە ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنێکیان لە نزیک گوندی ئارپەلیسێکی سەر بە شارۆچکەی موتکی پارێزگای بەدلیس ئەنجام داوە.


لە ئۆپەراسیۆنەکەدا نزیکەی یەک تۆن تەقەمەنی لەلایەن تیمەکان جەندرمە پوچەڵ کرایەوە، کە لە نیتراتی ئەمۆنیۆم و ناوەخنی مووشەک پێك هاتبوو.
BAS NEWS-
Top