"پەكەكە پێنج سەركردەی ئەنەكەسە بە بڕیارێکی ناشەرعی دادگایی دەكات"

بەرپرسی شەپۆلی دواڕۆژی كورد-سووریا رایگەیاند، ئەمڕۆ بە بڕیارێكی ناشەرعی، پێنج سەركردەی ئەنەكەسە لەلایەن پەكەكەوە دادگایی دەكرێن.

(عەبدولسەلام عوسمان)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت، "ئەمڕۆ لەلایەن پەكەكەوە بڕیاری گواستنەوەی هەر یەكە لە (فەسلە یووسف، بەشار ئەمین، موحسین تاهیر، سلێمان ئۆسۆ و ئەمین حوسام) بۆ دادگاییكرن لە قامشلۆ دراوە، كە ئەمەیش بڕیارێكی ناشەرعییە و جیهان شایەتە كە پەكەكە چ زوڵم و ستەمێك لە خەڵكی ڕۆژئاوا و حزب و لایەنەكانی دیكە دەكات".

پەكەكە، نزیكەی ٤٥ نووسینگەی ئەنەكەسەی لە شارە جیاوازەكانی رۆژئاوای كوردستاندا داخستووە و، ژمارەیەكی زۆر لایەنگری حزبەكانی ناو ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد-سووریایش، دەستبەسەر كراون.
KDP-
Top