ڤیان دەخیل: بۆ بەدیکۆمێنتکردنی کارەساتی ئێزدییان مۆزەخانەی ئۆنلاین دەکەینەوە
(ڤیان دەخیل)، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''لە ئایندەیەکی نیزیکدا مۆزەخانەی ئۆنڵاین (Online museum) دەکەینەوە بۆ ئەوەی بتوانین هەموو ئەو تاوانانە بکەینە دیکۆمێنت، کە بە سەر گەلەکەماندا هاتوون.''
(ڤیان دەخیل) گوتیشی: ''هەموو کەس دەتوانێت بەسەرهاتی خۆی بنێریت بۆ ئەم مۆزەخانەیە و بە شێوەیەکی فەرمی بەڵگەکە لە یەکێک لە دەزگاکانی بەدیکۆمێنتکردن لە جیهاندا تۆمار دەکرێت.''
KDP-
