ئیبراهیم جەعفەری: عێراق لەدژی ئێران نابێتە هاوپەیمانی ترەمپ
جەعفەری سه‌باره‌ت به هه‌وڵی دۆناڵد ترەمپ بۆ پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی دژه ئێران و به‌شداریی عێراق له‌م به‌ره‌یهدا گوتی: "عێراق پەیوەستی وه‌ها هاوپه‌یمانییه‌ک نابێت، چونکە له بنه‌ڕه‌تدا دژی ئه‌م جه‌مسه‌ربه‌ندییانه‌ی ناوچه‌که‌یه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق جه‌ختیشی کردووەتەوە: "ئێران تاکوو ئێستا هێرشی نه‌کردووه‌ته سه‌ر عێراق و هیچ به‌شێکی خاکی ئێمه‌ی داگیر نه‌کردووه، به‌ڵام تورکیا هێزه‌کانی بۆ ناو 110 کیلۆمه‌تری خاکی عێراق گواستووه‌ته‌وه، به‌م حاڵه‌شه‌وه به‌غدا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره هه‌یه".
ئەم گوتانەی وەزیری دەرەوەی عێراق لە کاتێک دایە کە چەند ڕۆژ لەمەوبەر بەرپرسی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران بە میدیاکانی ئە وڵاتەی گوت: "ئێران بۆی هەیە و مافی خۆیە بۆ لەناوبردنی دژبەرانی خۆی هەتا قووڵایی 40 کیلۆمەتریی خاکی عێراق ببرێت."
لە ماوەی یەک هەفتەی رابردوودا و لە جەریانی سەردانی دۆناڵد ترەمپ، بۆ سعوودیە و ئیسرائیل، باس لە پێکهێنانی بەرەیەکی انوچەیی لەدژی کۆماری ئیسلامیی ئێران کراوە.
هاوکات ماوەی زیاتر لە 10 ساڵە ئێران بە شێوەی سەربازی و سیاسی لە هەموو ناوچەکانی عێراق حزووری هەیە و بەتایبەت دوای شەڕی داعش بە سەدان چەکداری سوپا و بەسیجی ئێران لەناو خاکی عێراق کوژراون.
لە ماوەی ساڵانی ڕابردووش‌دا لەلایەن تۆپخانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەیان جار ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بوردومان کراون و خەڵک بووەتە قوربانی.
باسنيوز
