گۆڕان قسەکردن لەبارەی جێگرەوەی نەوشیروان مستەفا لە ھەڵسووڕاوانی قەدەغە دەکات
ڕۆژی شەممە ٢٧\٦\٢٠١٧، لەشاری سلێمانی، ھەڵسووڕاوانی بزووتنەوەی گۆڕان و پەرلەمانتارانی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لە لیستی گۆڕان، کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام داوە و لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاریانداوە کە ھیچ ھەڵسووڕاو و پەرلەمانتارێکی گۆران، نابێت لێدوان لەسەر جێگرەی نەوشیروان مستەفا بدات تا ئەو کاتەی رێنمایی پێویستیان بۆ دەنێردرێت.
پەیوەندی بە ھەریەک لە سەرھەنگ فەرەج، رابوون مەعروف، کوێستان محەمەد، مام ڕۆستەم، کاردۆ محەمەد، رێباز فەتاح، نزار مەحموود و عەبدولرەزاق شەریف ھیچیان ئامادەنەبوون لێدوان بدەن.
سەرھەنگ فەرەج، پەرلەمانتاری پێشووی گۆڕان و ھەڵسووڕاوی گۆڕان، گوتی: "لەسەر ئەو بابەتە قسە ناکەم و لەمبارەوە لێدوان نادەین".
باسنیوز
