دەوڵەتی یاسا هەوڵدەدات مانەوەی پەکەکە بە یاسا مسۆگەر بکات

 دەوڵەتی یاسا هەوڵدەدات مانەوەی پەکەکە بە یاسا مسۆگەر بکات
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات کە پەکەکە بەنیازە لەگەڵ دەوڵەتی یاسا ڕێک بکەوێت بۆ ئەوەی بنکەی سەربازی لە عێراق بمێنێتەوە.

ئیسلام حوسێن، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق،ڕای گەیاند: "هەوڵێکی زۆری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) هەیە لەرێگای دەوڵەتی یاسا و فالح فەیاز، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، بۆ ئەوەی لە حالەتێکدا ئەگەر پەکەکە لەلایەن حزبەکانی کوردستان و حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە فشاری بۆ دروستکرا بۆ کشانەوە، ئەوە لەو شوێنانە بمێنێتەوە کە ناوچەی عێراقین”.

ئەوەشی ئاشکرا کرد: “داوایان کردووە هیچ یاسایەک پەسەند نەکرێت لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەگەر مەبەست لێی چوونە دەرەوەی پەکەکە بێت”.

ئەو ئەندامە کوردەی پەرلەمانی عێراق نەیشاردەوە کە بەشێک لە ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڵا تاڵەبانی، سەرۆکی فراکسیۆنەکەشەوە، پشتیوانی لەو هەوڵەی پەکەکە دەکەن. گوتیشی: “دەوڵەتی یاسا ئامادەیی نیشانداوە کە لەگەڵ پەکەکە کۆببێتەوە، بۆ ئەوەی دژایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەک و خەونی سەربەخۆیی کوردستان و پارتی دیموکراتیی کوردستان لەلایەکی دیکە بکات”.











باسنیوز
Top