ماوەت.. پۆلیسی دارستان دەستی بەسەر بڕێك TNTدا گیرا

 ماوەت.. پۆلیسی دارستان دەستی بەسەر بڕێك TNTدا گیرا
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەستبەسەرداگرتنی بڕێك TNT لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ماوەتەوە ڕاگەیاند.

عەقید هێمن كەمەرخان، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، ڕایگەیاند "شەوی ڕابردوو 27/5/2017 لە ئەنجامی گەڕان و پشكنینی مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ماوەت، لە سنووری گوندی (ئاوەكورتە) دەست گیرا بەسەر 3 كیلۆ ماسی و 85 گرام TNT دا".

گوتیشی "سەرپێچیكارەكان هەڵاتوون، بەڵام ناسنامەكانیان ناسراوەتەوە و لەلایەن دادوەری لێكۆڵینەوەوە فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەرچووە".













باسنیوز
Top