فەرماندەیەکی پێشمەرگە: حەشد و پەکەکە بەرەو دوو ناوچەی شنگال دەچن

 فەرماندەیەکی پێشمەرگە: حەشد و پەکەکە بەرەو دوو ناوچەی شنگال دەچن
فەرماندەیەکی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بەرەو دوو ناوچەی شنگال دەچن.



قاسم دەربۆ، بەرپرسی ئۆپەراسیۆنەکانی پێشمەرگە لە شنگال راگەیاند، چەکدارانی حەشدی شەعبی رێگریی لە هاووڵاتییان دەکەنە بچنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە ناوچەکانی تل بەنات، کۆچۆ و تل قەسەب.



قاسم دەربۆ ئاماژەی بە رێگادان بە هاووڵاتییان بۆ ناوچەکانی خۆیان لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە کرد و رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی چەکدارانی حەشدی شەعبی رێگرییان لێدەکەن، پێشمەرگە بۆ پاراستنی ئەو هاووڵاتییانە ”ئێمە ناچار بووین رێگا دابخەین“.



ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە هەروەها رایگەیاند، کە چەکدارانی پەکەکە و حەشدی شەعبی ئێستا بەرەوە هەردوو ناوچەی سیبا شێخ خدر و گرعوزێر لە سنووری شاری شنگال دەچن.






باسنیوز
Top