سەرۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن: لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆ دەبینەوە

 سەرۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن: لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆ دەبینەوە
ۆمیسیۆنی سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسیی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەری حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کۆ دەبێتەوە و تاوتوێی لیستی تۆماری دەنگدەران دەکەن.



ھەندرێن محەمەد ساڵح، سەرۆکی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسیی ھەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاندووە، بانگهێشتی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکانیان کردووە بۆ ئامادەبوون لە کۆبوونەوەکە.



هندرێن محەمەد ساڵح هەروەها رایگەیاندووە، کە کۆمیسیۆن رۆژی دووشەممە 29.5.2017 لەگەڵ نوێنەری لایەنە سیاسییەکانی باشووری کوردستان کۆ دەبێتەوە، بە مەبەستی خۆ ئامادەکردنی کۆمیسیۆن “بۆ هەر پرۆسەیەک“.



لە کۆبوونەوەکەدا، هەروەک سەرۆکی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، نوێنەری لایەنە سیاسییەکان و کۆمیسیۆن تاوتوێی چۆنێتیی ”پاک کردنەوەی“ لیستی تۆماری دەنگدەران دەکەن و کۆمیسیۆن پێشنیازی حزب و لایەنە سیاسییەکان وەردەگرێت.



ھندرێن محەمەد ساڵح ئاماژەی بەوەش کردووە، کە کۆمیسیۆن هەوڵ دەدات متمانەی لایەنە سیاسییەکان، کۆمەڵگەی مەدەنی و رۆژنامەنووسان بە دەست بهێنێت تاوەکو لە پرۆژەکانیدا ”هاوکاری“ی بکەن.





باسنیوز
Top