دەستەی گەشتوگوزار بەدوای ناونیشانی پزیشکێکدا دەگەڕێت
ئەمڕۆ دووشەممە 28/5/2017، نادر ڕۆستی، گوتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان، لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)دا دوو وێنەی بڵاو کردووەتەوە، وەک لە وێنەکاندا دەرکەوتووە، چەند کەسێک دارێک لە بەردەم نۆرینگەیەکی پزیشکی دەبڕنەوە.
لەم بارەیەوە نادر ڕۆستی نووسیویەتی: "ئەو دکتۆرەی لە پێناو گیرفان و ناوی خۆی، ژیان و ژینگەی ھاووڵاتییان دەخاتە مەترسی".
گوتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان داوای ناونیشانی ئەو پزیشکە دەکات و لەسەر بڵاوکراوەکەیدا نووسیویەتی: "ئەگەر ناونیشانی شوێنەکە دەزانی لە کۆمێنت بنووسە".
باسنیوز
