سۆران.. مۆزەخانەی تایبەت بە کەلوپەلی شەھیدانی شەڕی داعش دەکرێتەوە

سۆران.. مۆزەخانەی تایبەت بە کەلوپەلی شەھیدانی شەڕی داعش دەکرێتەوە
بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتیی شەھیدان و ئەنفالکراوانی سۆران، بۆ یەکەمجار لەچەند رۆژی داھاتوودا مۆزەخانەیەکی تایبەت، بە کەلوپەلی شەھیدانی شەڕی دژ بەداعش لە سۆران دەکرێتەوە.


ئەشقی مەلا، بەڕێوەبەری شەھیدان و ئەنفالکراوانی سۆران، راگەیاند: "دوای ئامادەکارییەکانمان و کۆکردنەوەی وێنەکان و کەلوپەلی شەھیدانی شەڕی دژ بە داعش، بڕیارە رۆژی چوارشەممەی داھاتوو 31/5/2017 بە ئامادەبووونی وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان، بەرپرسانی حزبی و حکوومی، میوانان و کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان، موزەخانەیەکی تایبەت بە کەلوپەل و وینەی شەھیدانی شەڕی دژ بە داعش، لەبەڕێوەبەرایەتیی شەھیدان و ئەنفالکراوانی سۆران بکرێتەوە".



بەڕێوەبەری شەھیدان و ئەنفالکراوانی سۆران، گووتیشی: "بیرۆکەی کردنەوەی ئەو مۆزەخانەیە لەلایەن کچە پێشمەرگەیەک بوو، کە کارمەندی بەڕێوەبەرایەتییەکەمانەو لەداھاتووشدا، ئەو سەرپەرشتی دەکات".
bas news-
Top