مامۆستایەکی زانکۆ: دەبێت یەکێتی لێپرسینەوە لە شێرزاد شێخانی بکات
هەفتەی ڕابردوو، شێرزاد شێخانی، وەک چاودێری سیاسی بەشداری لە بەرنامەیەکی کەناڵی (کوردسات نیوز)ی سەر بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد و هەندێک لە قسەکانی بە سووکایەتی بە پێشمەرگە لێکدرایەوە.
د. گۆران کاکەیی، مامۆستای زانکۆ، ڕایگەیاند: ”من لە شێرزاد شێخانی دەپرسم، پێشمەرگە مەگەر پارێزگاری لە کەرکووک و دوبز و خورماتوو و مووسڵ و خانەقین و شنگال ناکات؟ پێشمەرگە پارێزگاری لە خاکی خۆی بکات بۆ بەکرێگیراوە؟ دواتر ئەم قسەیە لە بەرژەوەندیی کێ دایە؟ تۆ بە پێشمەرگە بڵێیت بەکرێگیراو، لە کاتێکدا دەبێت شێزاد شێخانی باش لەوە تێبگات کە پێشمەرگە بەرامبەر بە داعش وەستاوە تا ئەو هێزە نەیەتە نێو کوردستانەوە“.
ئەو مامۆستایەی زانکۆ داوای لە داواکاری گشتیی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتی دادوەری کرد، لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ شێرزاد شێخانیدا بکەن. گوتیشی: ”ئەگینا دەبێت خۆی بچێتە بەردەم یەکێک لە میحوەرەکانی پێشمەرگە و داوای لێبووردن بکات لە فەرماندەکانی پێشمەرگە و پێشمەرگەی کوردستان، چونکە ناکرێت کەسێک بە پێشمەرگە بڵێت بەکرێگیراو، فەرموو ئەگەر پێشمەرگە بەکرێگیراوە، با میحوەرەکان چۆڵ بکات، ئەو کاتە ئەو لەو شوێنەی خۆیەوە دەتوانێت وا بەپێشمەرگە بڵێت".
د. گۆران کاکەیی باسی لەوە کرد کە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان 1500 کیلۆمەتری سنووری هەرێمی کوردستان دەپارێزێت و هەزاران شەهید و برینداری داوە. گوتیشی: ”ئەگەر ئەو لەبەردەم کامێرا و لە کەناڵی یەکێتییەوە بە پێشمەرگە دەڵێت بەکرێگیراو، خۆ حزبەکەی خۆیشی شەھیدی داوە، با خێزانی شەھیدانی یەکێتی لێی بێ دەنگ نەبن".
پێشتر فه‌ریق جه‌بارى یاوه‌ر، ئه‌میندارى گشتیی وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ڕاى گه‌یاندبوو: " من نامه‌وێت وه‌ڵامى ئه‌و جۆره كه‌سانه بده‌مه‌وه كه به‌و جۆره قسه له‌سه‌ر پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ناشمه‌وێت خۆم بهێنمه ئاستی ئه‌وان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت براده‌رانى ئێمه له به‌شی ڕاگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه لێكدانه‌وه و به‌دواداچوون بۆ ئه‌و گوتانه بكه‌ن كه له‌لایه‌ن ئه‌و میوانه‌ى به‌رنامه‌ى پانۆراما له كه‌ناڵى (کوردسات نیوز) كرا و گوتى (پێشمه‌رگه هێزێكى به‌كرێ گیراوه له‌لایه‌ن ئه‌مریكا)وه".
هاوكات نازم هەرکی، ئه‌ندامى لێژنه‌ى ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه خۆجێییه‌كان له په‌رله‌مانى كوردستان، ڕاى گه‌یاند: " هه‌موو دونیا ده‌زانێت پێشمه‌رگه چی هێزێكه و توانیویه‌تى به‌ره‌نگارى چی ڕێكخراوێكى تیرۆرستیی گه‌وره بوه‌ستێته‌وه، هه‌روه‌ها خه‌ڵك هه‌یه سه‌دان ساڵه دوژمنى پێشمه‌رگه‌یه، به‌ڵام ئێستا به شانازییه‌وه ناوى پێشمه‌رگه ده‌هێنێت، بۆیه ئه‌وه جارى یه‌كه‌م نییه، كه به‌و شێوازه نه‌شیاوه قسه به‌رامبه‌ر به هێزى پێشمه‌رگه ده‌كرێت، به‌ڵكوو پێشتریش پیشمه‌رگه‌یان وه‌ك میلیشیا ناو بردووه، ئیستاش وه‌ك هێزێكى به‌كرێ گیراو باسی ده‌كه‌ن، ئه‌وه شیاوى قبوڵ كردن نییه".
باس‌نیوز
