بۆ جاری دووه‌مه ئه‌مریكا ڕه‌تی ده‌كاته‌وه ڤیزه به ساڵح موسلیم بدات
ساڵح موسلیم، له كۆنگره‌یه‌ك به‌ناونیشانى " كاریگه‌رى یارمه‌تییه سه‌ربازییه ئه‌مریكییه‌كان بۆ كورد له سه‌ر خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست" له ڕێگه‌ى سكایپه‌وه به‌شدارى كرد و باسى دوا پێشهاته‌كانى كوردستانى ڕۆژئاوا و سووریای به گشتیی، كرد.
له‌وباره‌یه‌وه، پارێزه‌ر مسته‌فا مستۆ، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له سووریا "ئه‌نه‌كه‌سه" ڕاى گه‌یاند :" مامه‌ڵه‌كردنى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا، له گه‌ڵ هێزه‌كانى سه‌ر به په‌كه‌كه، هه‌ر له سه‌رتاوه سنوورى شه‌ڕى دژ به تیرۆری داعشیی تێنه‌په‌ڕاند".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه مامه‌ڵه‌كردنیان له‌چوارچێوه‌ى بوارى سه‌ربازی به بێ سیاسی زیاتر نییه.
هه‌روه‌ها گوتیشی:" ڕه‌تكردنه‌وه‌ى پێدانى ڤیزه به ساڵم موسلیم له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه كه ئه‌مریكییه‌كان دان به باڵى سیاسی یه‌كینه كوردییه‌كان نانێت، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى پشتیوانیی سه‌ربازیشیان ده‌كات".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نه‌كه‌سه، جه‌ختیكرده‌وه، كه خۆبههاوپهیمانیزانى په‌كه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له سووریا، ئامانج لێی ئه‌وه‌یه، ئه‌و گه‌نجانه‌ى كورد كه له سووریا ماونه‌ته‌وه، بخرێنه ئاگردانى شه‌ڕه‌كانه‌وه بۆ خزمه‌تكردنى ئه‌جینداى دژ به پرسی گه‌لى كورد.
جێی باسه ئه‌مه دووه‌م جاره كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا پێدانى ڤیزه به ساڵح موسلیم، ڕه‌ت ده‌كاته‌وه، به بێ ئه‌وه‌ى هۆكاره‌كان بخرێنه ڕوو.
پێشتر، جۆناسان كۆهین، یاریده‌ده‌رى وه‌زیری به‌رگرى ئه‌مریكا بۆ كاروبارى ئه‌ورووپا و ئاسیا، ڕای گه‌یاند :" په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا و هێزه كوردییه‌كان له سووریا، كاتییه و ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ش كه درووست بووه، بۆ دۆخی جه‌نگه، چونكه ئه‌و هێزانه له ئێستادا ڕۆڵێكى گرنگ ده‌بینن له ڕزگاركردنى ڕه‌قه، بۆیه په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ YPG ، باڵى سه‌ربازى PKK كاتیی و ته‌كتیكییه".
باس‌نیوز
