بەھۆی سیستەمی بایۆمەتری ژمارەی کارمەندانی پارکێکی ھەولێر کەم دەبێتەوە
عەبدولرەحمان کاکل، بەڕێوەبەری کارگێڕیی پارکی سامی عەبدولرەحمان لە شاری ھەولێر، ڕایگەیاند: "بەھۆی سیستەمی بایۆمەترییەوە، ژمارەیەک لە کارمەندەکانی پارکی سامی عەبدولڕەحمان کەم کراوەتەوە، چونکە پێشتر ژمارەی کارمەند و پاسەوانەکانمان زیاتر لە ھەزار کارمەند بوو، بەڵام بەھۆی سیستەمی بایۆمەترییەوە، ئەو ڕێژەیە بۆ 590 کارمەند کەم کراوەتەوە، ئەوەش کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر کارەکانمان کردووە".
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو ڕێژە کارمەندەی ئێستا ھەیە، "ناتوانن کارەکانیان ب ەتەواوی ئەنجام بدەن"، باسی لەوەش کرد: "ڕووبەری پارکەکە 800 دۆنمە و کارمەندەکان فریای کارەکانیان ناکەون، ھەر بۆیە سەرووی خۆمان لەو دۆخە ئاگادار کردووەتەوە، ئەوانیش بەڵێنی چارەسەرکردن و دابینکردنی کارمەندیان پێ داوین و ھەنگاویشیان بۆ ناوە".
باسنیوز
