نێچیرڤان بارزانی: دەبێ کۆمەڵگەی جیهانی لێبڕاوانە بەرەنگاری تیرۆر ببێتەوە
له په‌یامەکەی سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستاندا ، به توندى هێرشه تیرۆرستییه‌كه‌ى سه‌ر قیبتییهكانى میسر ئیدانه کراوە و سه‌ره‌خۆشى له كه‌سوكارى قوربانییان و گه‌ل و حكوومه‌تى میسر کردووە.
ده‌قى پەیامەکە:
به توندى ئیدانه‌ى ئه‌و هێرشه تیرۆرستییه دڕندانه‌یه ده‌كه‌م كه دوێنێ كرایه سه‌ر دوو پاسى نه‌فه‌رهه‌ڵگر له شارى منیهى میسر و تێیدا نزیكه‌ى سى هاووڵاتیى قیبتى گیانیان له‌ده‌ست دا و ژماره‌یه‌كى دیكه‌ش بریندار بوون، له كاتێكدا به‌ره‌و كڵێسایه‌ك به‌ڕێگاوه بوون.
هاوخه‌مى و هاوده‌ردیى قووڵمان له‌گه‌ڵ خانه‌واده و كه‌سوكارى قوربانیان و گه‌ل و حكوومه‌تى میسر ده‌رده‌بڕین، خواى گه‌وره قوربانییان بخاته به‌ر دلۆڤانى و به‌هه‌شتى خۆیه‌وه، هیواى زووچاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین.
له كاتێكدا كرده‌وه و تاوانه تیرۆرستییه‌كان له چه‌ندین شوێنى جیهان چه‌ند باره ده‌بنه‌وه، كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌بێ جددیتر له‌سه‌ر ئه‌م پرسه بوه‌ستێت، به ده‌ستێكى به‌هێزتر ڕووبه‌ڕووى گرووپه تیرۆریستییه‌كان و به شێوه‌یه‌كى فروانتر به‌ره‌نگارى بیرى تاریكى ئه‌وان ببێته‌وه.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
27/5/2017
باس‌نیوز
