په‌رله‌مانتارێكی كورد كچه 3 ساڵیه‌كه‌ی له زیندان به‌خێو ده‌كات
په‌رله‌مانتارێكی هه‌ده‌په، دوای ئه‌وه‌ی له 19ی نیسانی ئه‌مساڵدا به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی پاڵپشتی له تیرۆر كردووه، ده‌ستگیر كرا، له‌سه‌ر داوای خۆی كچه 3 ساڵییه‌كه‌شیان بۆ هێناوه‌ته زیندان و له‌وێ به‌خێو و په‌روه‌رده‌ی ده‌كات.
بورج‌و چه‌لیك ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌ده‌په له‌سه‌ر بازنه‌ی شاری موش، به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی پاڵپشتی له په‌كه‌كه كردووه، كه په‌كه‌كه‌ش به لای توركیاوه رێكخراوێكی تیرۆرستییه، پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر هه‌ڵگیرا و پاشان له 19ی نیسانی ئه‌مساڵدا ده‌ستگیر كرا.
ئه‌و كچێكی 3 ساڵانی هه‌یه به ناوی ئاسمین میرای، به هۆی ئه‌وه‌ی دایكی له زیندانه و به‌خێوكردنی ئه‌سته‌مه، بۆیه بورج‌و داوای له به‌ڕێوه‌به‌ری زیندانی سینجام كرد له ئه‌نكه‌را كه بۆ خۆی له‌وێ زیندانییه، كچه 3 ساڵانه‌كه‌ی بۆ بهێننه زیندان و له‌وێ به خێوی بكات.
دوای ئه‌وه‌ی داواكارییه‌كه‌ی به‌رز كرایه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دادی توركیا، له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه به ئه‌رێنی وه‌ڵام درایه‌وه، بۆیه ئیدی له زیندانه‌وه كچه‌كه‌ی به خێو ده‌كات، تا ئه‌و كاته‌ی دادگا بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر دۆسیه‌كه‌ی ده‌دات.
ئه‌حمه‌د یڵدرم ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌ده‌په له‌وباره‌یه‌وه بۆ ئاژانسی (دۆغان خه‌به‌ر) قسه‌ی كردووه و ده‌ڵێ "ئێمه له چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌دا نه‌بووین، كه بورج‌و كچه‌كه‌ی بۆ بهێننه زیندان و له‌وێ به‌خێوی بكات، چونكه ئومێدمان هه‌بوو ئازاد بكرێت، به‌داخه‌وه كاتێك ئازاد نه‌كرا ئیدی له‌سه‌ر داوای خۆی كچه‌كه‌ی هێنرایه زیندان و ئیدی له‌وێ به‌خێوی ده‌كات. بورج‌و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له میتینگێكدا قسه‌ی كردووه، تۆمه‌تی بۆ هه‌ڵده‌به‌ستن و له‌سه‌ر داوای دادوه‌ریش زیندانی كرا، بەڵام له‌و بڕوایه‌دا نه‌بووین زیندانی بكرێت".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، ره‌خنه‌ی توندی له دادگاكانی توركیا گرت و ئاماژه‌ی دا كه ئیدی ئه‌و ناعه‌داله‌تییه كۆتایی پێبێت.
bas news-
